چهارشنبه ۳ بهمن ۱۴۰۳ | 22 - 01 - 2025

Communist party of iran

فراخوان کمیته مرکزی حزب کمونیست ایران و کمیته مرکزی کومه له برای جمع آوری کمک مالی

مردم مبارز و آزادیخواه و برابری طلب، رفقای چپ و کمونیست، دوستداران کومەله و حزب کمونیست ایران!

با درودهای گرم و صمیمانه!

از آن زمان که قتل حکومتی ژینا امینی به مانند جرقه ای خشم و اعتراض توده های به جان آمده از فشار فقر و بیکاری و گرانی سرسام آور، خشونت و تبعیض های جنسیتی و محرومیت ها و بی حقوقی های سیاسی و اجتماعی را شعله ور ساخت، بیش از یکسال می گذرد. پیش زمینه ها و روند این اوضاع جامعه ایران را در یک دوره انقلابی قرار داده و به تبع آن وظایف سنگین و فعالیت گسترده تری را بر دوش همه نیروهای انقلابی و از جمله حزب کمونیست ایران و کومه له سازمان این حزب در کردستان قرار داده است. آن بخش از کارگران و زحمتکشان، فعالین کمونیست و دوستداران حزب که تحولات جریان ما را از نزدیک تعقیب کرده اند، می دانند که حجم توقعات و انتظاراتی که از حزب کمونیست ایران و کومه له در این شرایط وجود دارد به هیچ وجه با توان و بنیه مالی ما خوانایی و تناسبی ندارد.


از اینرو و از آنجا که اطمینان داریم شما انسانهای آزاده و مبارز خود را در مبارزه علیه رژیم جنایتکار جمهوری اسلامی که نان و کار و آزادی و زندگی انسانها را به گرو گرفته است شریک و سهیم می دانید، این مشکل را با شما عزیزان در میان گذاشته و دست یاری بسوی شما دراز می کنیم. کمک های مالی شما به تشکیلاتی که در بیش از چهار دهه گذشته قاطعانه علیه یکی از جنایتکارترین رژیم های سرمایه داری معاصر مبارزه کرده و از منافع کارگران و توده های مردم زحمتکش و ستمدیده دفاع نموده است، موجب ایجاد تسهیلات در جهت گسترش فعالیتهای انقلابی و سوسیالیستی کومەله و حزب کمونیست ایران خواهد شد.


حزب کمونیست ایران و کومه له از هیچ دولتی کمک مالی دریافت نمی کنند. تا کنون جدای از کار و فعالیت داوطلبانه تعداد زیادی از کادرها و اعضای حزب که بعضا بطور حرفه ای انجام وظیفه می کنند، کلیه هزینه های جاری حزب نیز از طریق حق عضویت و کمک مالی اعضا و بخشی از دوستداران حزب تأمین شده است. اما گسترش فعالیتهای حزب و کومه له در عرصه های مختلف و در اوضاع حساس کنونی ایران و کردستان بدون همکاری و مساعدت مالی شما عزیزان با مشکل مواجه می شود. تحت چنین شرایطی کومه له و حزب کمونیست ایران برای پاسخگویی به نیازهای این دوره به کمک های مالی همه انسانهای آزادیخواه و چپ و کمونیست و دوستداران حزب در سطح سراسری و کردستان نیاز دارند. پیشاپیش از همه عزیزانی که در این شرایط به یاری حزب می شتابند سپاسگذاریم.


دوستان، رفقا و عزیزانی که داوطلب رساندن کمک مالی به حزب کمونیست و کومەله هستند با آدرس و شماره تلفن های زیر تماس بگیرند. تا شماره حساب و سپس رسید کمک های دریافتی به اطلاع برسد.

آدرس ایمیل : sahand101@hotmail.com

شماره تلفن و واتسآپ:

سوید ٠٠٤٦٧٠٤٨٦٩٩٤٢ انگلستان ٠٠٤٤٧٩٨٥٣٨٤٩٨٧ دانمارک ٠٠٤٥٦٠٩١١٧٨٢ فنلاند٠٠٣٥٨٤٠٩١١٢٥٤٦ نروژ  ٠٠٤٧٩٣٤٢١٢٩٥ آلمان  ٠٠٤٩١٧٣٨٤١٠٢١١ هلند  ٠٠٣١٦٨٤٦٨٥٨٨٠

با تشکر فراوان

کمیته مرکزی حزب کمونیست ایران

کمیته مرکزی کومه له – سازمان کردستان حزب کمونیست ایران

بهمن ۱۴۰۲

فوریە ٢٠٢٤

—————-

بانگەوازی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی


خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخواز و یەکسانیخواز، هاوڕێیانی چەپ و کۆمۆنیست، خۆشەویستانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!

وێڕای سڵاوی  گەرم و سەمیمانە!

لەو کاتەوە کە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی هاوشێوەی چەخماخەیەک ئاگری تووڕەیی و ناڕەزایەتی جەماوەری وەگیانهاتووی لەئاست هەژاری و بێکاری و گرانیی بێسنوور، لەئاست توندوتیژی و هەڵاواردنی ڕەگەزی، لەئاست بێبەشی و بێمافی سیاسی و کۆمەڵایەتی داگیرساند، زیاتر یەکساڵ تێپەڕێوە. پێش زەمینە و ڕەوتی ئەم بارودۆخە، کۆمەڵگای ئێرانی خستووەتە قۆناغێکی شۆڕشگێڕانەوە و لەئاکامدا ئەرکی قورس و هەڵسووڕانی بەرینتر کەوتووەتە سەر شانی هەموو هێزێکی شۆڕشگێڕ لەوانە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە ڕێکخراوی ئەم حیزبە لە کوردستان. ئەو بەشە لە کرێکاران و زەحمەتکێشان، هەڵسووڕاوانی کۆمۆنیست و دۆستانی حیزب کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئاڵوگۆڕەکانی جەریانی ئێمەن، دەزانن کە ئاستی چاوەڕوانییەک کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە هەیە لەم هەلومەرجەدا بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هێز و توانای ماڵیی ئێمەدا ناگونجێت.


بەم هۆیەوە و لەبەر ئەوەی دڵینیاین کە ئێوە ئینسانە ئازادیخواز و تێکۆشەرەکان، لە خەبات بەدژی ڕژیمی تاوانکاری کۆماری ئیسلامی کە نان و کار و ئازادیی و ژیانی ئینسانەکانی گرتووە گرەو، خۆتان بە شەریک و بە هاوبەش دەزانن. هەربۆیە لەگەڵ ئێوە ئازیزان باس لەم گرفتە دەکەین و داواکاری یارمەتیتانین. کۆمەکی ماڵیی ئێوە بە ڕێکخراوێک کە لەماوەی پتر  لە چوار دەیەی ڕابردوو  لێبڕاوانە لەدژی یەکێک لە جەنایەتکارترین ڕژیمەکانی سەرمایەداریی سەردەم خەباتی کردووە و لە بەرژەوەند و قازانجی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ستەملێکراو دیفاعی کردووە، دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گەشەپێدانی چالاکیی شۆڕشگێڕانە و سۆسیالیستیی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.


حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە لە هیچ دەوڵەتێک یارمەتیی دارایی وەرناگرێت. هەتا ئێستا جیا لە کار و چالاکیی خۆبەخشانەی ژمارەیەکی زۆر لە کادر و ئەندامانی حیزب کە هێندێکیان بەشێوەی پیشەیی ئەرکەکانیان بەجێ دێنن، هەموو خەرجییەکانی هەتا ئێستای حیزب لە ڕێگەی یارمەتیی ماڵیی ئەندامان و بەشێکیشی لەلایەن دۆستانی حیزبەوە دابین کراوە. بەڵام گەشەپێدانی چالاکییەکانی حیزب و کۆمەڵە لە بوارە جۆراوجۆرەکان  لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ئێران و کوردستان بە بێ هاوکاری و یارمەتیی ماڵیی ئێوە ئازیزان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەبێتەوە. لە وەها هەلومەرجێکدا، کومەلە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئەم قۆناغە پێویستی بە هاوکاری ماڵی هەموو خەڵکی ئازادیخواز، چەپ و کۆمۆنیست و حیزبدۆستان لە ئاستی سەرتاسەری و کوردستان هەیە. پێشوەختە سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین کە لەم بارودۆخەدا یارمەتیدەری حیزب دەبن.  


دۆستان و هاوڕێیان و ئازیزانێک کە خۆبەخشانە هاوکاری دارایی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمەڵە دەکەن پەیوەندی بەم ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکەن.

ئیمەیڵ : ………sahand101@hotmail.com

ژمارەی تەلەفۆن و واتسئەپ: سوئد ٠٠٤٨٧٠٤٨٦٩٩٤٢ آلمان ٠٠٤٩١٧٣٨٤١٠٢١١ فنلاند ٠٠٣٥٨٤٠٩١١٢٥٤٦ نروژ  ٠٠٤٧٩٣٤٢١٢٩٥ دانمارک ٠٠٤٥٦٠٩١١٧٨٢ انگلستان ٠٠٤٤٧٩٨٥٣٨٤٩٨٧ هلند ٠٠٣١٦٨٤٦٨٥٨٨٠


وێڕای سپاسی دووبارە

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

رێبەندانی ١٤٠٢

فوریە     ٢٠٢٤

—————

اشتراک در شبکه های اجتماعی: